سلێمانى پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له ئامێز ده‌گرێت
کوردستان 11:31 AM - 2022-05-24
بریاره رۆژى پێنجشه‌ممه ٢٥-٥-٢٠٢٢ هۆڵى سپۆرت سه‌نته‌رى كۆلیجى وه‌رزش و زانسته جه‌سته‌ییه‌كانى زانكۆى سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کیکۆشیدۆ بکات، کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە ڕێکدەخرێت، بە بەشدارییەکی بەرفراوان لە وڵاتانی جیاوازەوە.
تەیمور تەحسین عەبدولڕەحمان، سەرۆكی رێكخراوی عێراقی كیكوشیدۆ له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر (١٠)ی سەر لە بەیانی لە زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (کاراتی کیوکۆشیندۆ) ئەنجام دەدرێت بە بەشداریی وڵاتانی (ئازەربایجان، یۆنان، تورکیا، عیراق، جۆرجیا- سیرلانكا- ئیران ).
وتیشى ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە یەكەم پاڵەوانێتییە لەلایەن عێراقەوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی رێكخراوی نێودەوڵەتی رێك ده‌خرێت پاش ئەو ئەنجامانەی کە عێراق لە بەشدارییەکانی پێشوودا له‌م یارییه‌دا بەدەستی هێناوە”.
سەرۆكی رێكخراوی عێراقی كیكوشیدۆ ، ئاماژەی بەوەدا کە "یاری کیکوشیندۆ یەکێکە لە یارییە جه‌نگیه مۆدێرنەکان" کە لەم ماوەیەی دواییدا بڵاوبوونەتەوە”.
سلێمانى - هه‌رێز جه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
باسكه‌ى عیراق له سلێمانیه
03:02 PM - 2022-06-30 -
بەسرە میوانداری کەنداوى 25 دەکات
01:52 PM - 2022-06-30 -
كاره‌باو كه‌رخ یارى كۆتایی جامى عیراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن
11:46 AM - 2022-06-29 -
نه‌ورۆز له به‌سره یارى ماڵئاوایی ئه‌نجامده‌دات
11:02 AM - 2022-06-29