ئۆلۆمپیی ئێران گه‌یشته‌ به‌غداد

کوردستان 12:41 PM - 2022-05-22


هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆلۆمپیی ئێران به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداد .

مه‌به‌ستى گه‌شته‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی ئه‌نجامدانى دوو یارى دۆستانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئۆلۆمپی عيراق له‌ رۆژانى 24-27ـى ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق بۆ ئاماده‌كارى یارییه‌كانى ئاسیا كه‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو له‌ وڵاتى ئۆزبه‌كستان ده‌ستپێده‌كات .

هاتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ى ئێران پاش 21 ساڵ دێت كه‌ كۆتا جار هه‌ڵبژارده‌یه‌كى ئێران هاتبێت له‌ ساڵى 2001 بوو له‌ پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى ساڵى 2002.

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو