سیروانی نوێ باشترینەکانی خولی نایابی کوردستانیان كۆنترۆڵ كرد
کوردستان 11:41 AM - 2022-05-22
هەریەك لە ( ڕزگار عەلی ) وەك باشترین ڕاهێنەر و ( ئاریان جەوهەر ) وەك باشترین یاریزان و ( ئەحمەد بەشار ) وەك باشترین گۆڵپارێز لە یانەی سیروانی نوێ بە باشترینەکانی خولی نایابی کوردستانیان بۆ وەرزی 2021 _ 2022 دەسنیشانکران . بەدەنگی 15 راهێنەر و 15 کاپتنی خولی نایاب و 18 دەزگا راگەیاندن ئەوانەی رووماڵی خولەکانی کوردستان دەکەن هەڵبژێردران.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمێکی گەورە كردبوو بەڵام بە هۆی کۆچی دوایی ناوەختەی سکرتێری یەکێتیەکە مامۆستا ( سەلام حوسێن ) هیچ جۆرە مەڕاسیم و بۆنە و دابەش کردنی خەڵات ئەنجام نادەن ، دواتر خەڵاتەکان بە تایبەت بۆ باشترینەکان دەنێردرێت .
هەرسێ یاریزان ( سەفین فایەق ) لە یانەی سەیدسادق و ( دانا عوسمان ) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و ( هێمن فەرەج ) لە یانەی نەورۆز بە تۆمارکردنی ( 10 ) گۆڵ، بە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2021 _ 2022 دەستنیشانکران.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
باسكهى عیراق له سلێمانیه
03:02 PM - 2022-06-30 -
بەسرە میوانداری کەنداوى 25 دەکات
01:52 PM - 2022-06-30 -
كارهباو كهرخ یارى كۆتایی جامى عیراق ئهنجام دهدهن
11:46 AM - 2022-06-29 -
نهورۆز له بهسره یارى ماڵئاوایی ئهنجامدهدات
11:02 AM - 2022-06-29