بۆردی وەرزشی (ی ن ک ) پشتیوانی لە کادرە وەرزشیەکانی دەکات

کوردستان 11:33 AM - 2022-05-22


 لەشاری بەغداد و لە زانکۆی ئیسرا ، پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ چالاکیە وەرزشیەکانی زانکۆکانی عێراق ئەنجامدرا کە ١٥ کەس خۆیان کاندید کردبوو بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکان و ١١ کەس دەرچون لە پرۆسەکەدا .

دوای دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان کە بۆ یەکەم جارە دوو نوێنەری (ی ن ک ) دەنگی پێویست بەدەست دەھێنن لە دەنگدانەکەدا ، لە زانکۆی سلێمانی دکتۆرە(دیمەن فەرەج) وەک جێگری سەرۆک بۆ چالاکیە وەرزشیەکانی زانکۆکانی عێراق ھەڵبژێردراو ، لە زانکۆی کۆیەش دکتۆرە زەینەب پۆستی ئەندامێتی پێبرا .

دوای ھەڵبژاردنەکەش ھەر یەک لە نوێنەرە دەرچوەکان سوپاسی بۆردی وەرزشی (ی ن ک ) و بەرێز (سەرتیپ عەلی )یان کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی کاندیدەکان لە پرۆسەکەدا و ئەم ھەنگاوەی لێپرسراوی بۆردیان بە گرنگ ناوبرد بۆ بەھێزبوون و یەکگرتووی کادرە وەرزشیەکانی یەکێتی لە کوردستان و عێراقیش بە گشتی.

راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک )

 

ئەمانەش ببینە

دەستی عیراق ده‌چێته‌ میسر
کوردستان03:44 PM - 2022-06-27

زۆرترین خوێنراو