به‌لێن و تیمه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن

کوردستان 10:52 AM - 2022-01-17


تیمى تۆپى سه‌رمێزى كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، تیپه‌ بێ ركابه‌ره‌كه‌ى سلێمانى و كوردستانله‌ ژێر ده‌ستى به‌ڵێنى راهێنه‌ر كه‌ چه‌ندین ساڵە ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەیه‌ بۆ وه‌رزى نوێ گرێبه‌ستیان درێژ كرده‌وه‌.

تیپه‌كه‌ لە ساڵی ۲۰۱٥ له‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌و به‌لێن حه‌یده‌رى راهێنه‌رى ناسراوى كوردستانیش راهێنه‌رێتى تیپه‌كه‌ ده‌كات .

تیپه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌شدا پێنج نازناوی کوردستانیان هەیەو ۳ نازناوی عێراقیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ .

هاوكات ۲جار به‌شدارى پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب بوون یەک پاڵەوانێتی نێو دەوڵەتی لە تورکیا بەشدار بوون.

ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌ ره‌سمى گرێبه‌ستى یاریكردنیان بۆ پاڵه‌وانێتى كوردستان و عێراق و پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ درێژ كرایه‌وه.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو