په‌یامێك له‌ یانه‌ى خانه‌قینه‌وه‌

کوردستان 10:40 AM - 2022-01-17


بەداخەوە جارێکیتر دوای یاری  نێوان یانەی خانەقین و یانەی بابان لە دەرەوەی شاری خانەقین لەلایەن چەند کەسێکی گێرەشێوێن ودوور لە ڕەوشتی وەرزشی هێرشیان کردە سەر یاریزانانی یانەی بابان وە بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی هاندەران و وەرزشوانانی خانەقین ناکەن.

ئێمە وەکو یانەی خانەقین ئەم کارە قێزەونە ڕەتیدەکەینەوە وجێ قبوڵ نییە و پەیوەندی بەهاندەرانی یانەکەمانەوە نییە ،  ئەوەی ڕویدا لەلایەن ئەو کەسانە ئامانجیان تێکدانە  وپشتیوانی دەکرێن دژی یانەی خانەقین ببنەوە .
 
چونکە شارەکەمان بەرامبەر تەحەدایەکی نەتەوەییی و ناسنامەی نەتەوەیی کورد بوونی خانەقین بووتەوە وە ڕق کینەیان وایان لێ کردووە پێیان ناخۆشە کە یانەی خانەقینی کوردستان سەرکەوتوو بێت و هەوڵ دەدەن تۆمەتباری یانەکەمان بکەن تا باجەکەی بدەین، 
لێرەدا وەکو یانەی خانەقین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین هەتاوەکو بکەرانی ئەم ڕووداوانە دەستگیر دەکرێن و بدرێنە دادگا و بەهیچ شێوەیەک لێیان خۆش نابین 
ئەو کاروتێکدانە دوورە لە سیفاتی هاندەران و یانەکەمان، ئێمە ڕێز لە هەموو یانەو میوانداران دەگرین بە برایەتی و تەبایی ماڵئاوای لێیان دەکەین، وە هەموو ئەو ڕووداوانە لەدەرەوەی شاری خانەقین دەکرێت.

لەکۆتاییدا بەناوی یانەی وەرزشی خانەقین داوا دەکەین لە هەموو ئەو سات وپەیجانە کە ڕووماڵی وەرزشی کوردستان دەکەن، کاتێک بابەتێک بڵاو دەکەن پرسیار و لێکۆڵینەوە لەسەری بکەن و دڵنیابن دوای ئەوە بڵاوی هەوڵەکان بکەن وڕق کینە نەخەنە نێو هاندەرانی یانەکان  وئێمەی خانەقینی کوردستان  دوورین لەو کارانە و هەمووان باش دەزانن کە لەلایەن کێوە ئەو کارانە ئەنجام دەدرێت وئامانجیان ناشیرین کردنی ناوی یانەی خانەقینە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو