سلێمانى و به‌سره‌ ده‌ستپێكى باله‌ى نایابى عیراق ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 03:03 PM - 2022-01-16


پاش ته‌واوبوونی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عیراق و دیاریكردنى هه‌شت تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى قۆناغى داهاتوو ، قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایاب به‌ به‌شدارى یانه‌كانى  (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی-هه‌ولێر-شورته‌-غازی جنوب-به‌حری-حه‌بانیه‌-مه‌سافی شیمال - جه‌یش) ده‌ستپێده‌كات .

بڕیاره‌ ئه‌م قۆناغه‌ به‌ شێوه‌ی هاتن و چوون یاریه‌كان ئه‌نجامبدرێت و له‌ 21-1تاكو 25-2 یاریه‌كان ئه‌نجام بدرێن.

رۆژى هه‌ینى له‌ شارى سلێمانى دوو یارى به‌رێوه‌ده‌چێت ، مه‌سافى به‌رامبه‌ر جه‌یش یاریده‌كات و پاشان له‌ كلاسیكۆى باله‌ى كوردستان ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

له‌ شارى به‌سره‌ش هه‌مان رۆژ ، گازى جنوب له‌گه‌ڵ حه‌بانیه‌و شورته‌ش به‌رامبه‌ر به‌حرى یاریده‌كات .

پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى چوون له‌ 25-2 دواتر به‌هۆی یاریه‌كانی خولی پاڵه‌وانَتى  یانه‌كانی عه‌ره‌بی پشوو به‌ یانه‌كان ده‌درێت و پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب  ده‌ست به‌ یارییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش- سلێمانى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو