ده‌سته‌كانى عیراق به‌ره‌و سعودیه‌ ده‌فڕن

کوردستان 08:35 PM - 2022-01-15


بریاره‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عیراق به‌ره‌و وڵاتى سعودیه‌و به‌ دیاریكراوى به‌ره‌و شارى ده‌مام گه‌شت بكه‌ن .

مه‌به‌ستى گه‌شتى هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ پاڵاوتنى جامى جیهان و پاڵه‌وانێتى تۆپى ئاسیا كه‌ له‌ شارى ده‌مامى وڵاتى سعودیه‌ له‌ رۆژانى ١٨ -٣١ـى ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .
كامه‌ران حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عیراق  وه‌ك سه‌رۆكى شاندى هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌شداره‌و شیروان مه‌حمودى گۆڵپارێزى  كوردى یانه‌ى سلێمانى وه‌ك گۆڵپارێزێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ شانده‌كه‌یه‌ .

عیراق له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌رووى هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى ئیمارات و قه‌ته‌رو شانشینى عومان ده‌بێته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو