نه‌ورۆز به‌ یه‌كسانى كۆتایى به‌ قۆناغى یه‌كه‌م هێنا

عیراق 08:29 PM - 2022-01-15


تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌ یه‌كسانبوون، كۆتایی به‌ قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى عیراق هێنا كه‌ یه‌كه‌م وه‌رزه‌ به‌شدارى تێدا ده‌كات .

نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕى نۆزده‌یه‌مى قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه‌ ) میواندارى نه‌فتى به‌سره‌ى كرد كه‌ پێش ئه‌م یارییه‌ تیپى میوان له‌ خانه‌ى هه‌شته‌م بوو .

یارییه‌كه‌ له‌ ئاستێكى مام ناوه‌ند بوو ، هه‌ردوولا چه‌ندین جار هێرشیان بۆ سه‌ر تۆرى یه‌كتر كرد به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو ، سه‌ره‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ بێگۆڵ كۆتایهات .

به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌ورۆز به‌ ٤ سه‌ركه‌وتن و ٥ یه‌كسان و ١٠ شكست به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ١٧ خاڵ قۆناغى یه‌كه‌مى له‌ خانه‌ى ١٧ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى به‌ كۆتایهێنا .

هه‌رێز جه‌مال - سلێمانى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو