سه‌رمێزى پێشمه‌رگه‌ گرێبه‌سته‌كانى وه‌رزى نوێى راگه‌یاند

کوردستان 11:37 AM - 2022-01-12


تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ ره‌سمى گرێبه‌ستى یاریزانه‌كانى بۆ وه‌رزى نوێى خوله‌كانى كوردستان و عێراق راگه‌یاند .

یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ، سه‌یوان جه‌مال و به‌ختیار عه‌بدول باقی‌ بۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵیش نوێكرده‌وه‌و یاریزانێكى به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بیشى خسته‌ ریزه‌كانى ئه‌ویش ( ئه‌میر سامر محه‌مه‌د ) یه‌ كه‌ یاریزانێكی‌ لاوی‌ به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق ،پێشتر یاریزانی‌ یانه‌كانی‌ ( كازمییه‌ ، غاز جنوب ، برایه‌تی‌ و جه‌یش ) بووه‌ و له‌ نێو پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ناوی‌ تۆماركراوه‌ .

بڕیاره‌ تیپه‌كه‌ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ست پێبكات و ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات كه‌ له‌ وه‌رزی‌ ڕابردوودا   پێشمه‌رگه‌ توانی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

یارى قەڵادزێ و بازیان و راگیرا
کوردستان10:33 AM - 2022-01-17

به‌ دوانزه‌ تیپ نۆ گۆڵیان كرد
کوردستان04:22 PM - 2022-01-16

زۆرترین خوێنراو