كه‌ركوكیه‌ك ئیلیتى پڕۆكاردى له‌شجوانى ئاسیاى به‌ده‌ستهێنا

کوردستان 12:20 PM - 2021-11-30

له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌ چوارچێوه‌ى پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى ئاسیا له‌ وڵاتى لوبنان ، یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا .

له‌ ركابه‌رى یارییه‌كانى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌  ، یاریزانى كوردى له‌شجوانى پێشکەوت نیعمەت یاریزانی لەشجوانی  هەڵبژاردەی عێراق له‌ ماستەرز پله‌ى یه‌كه‌مى ده‌سته‌به‌ر كردو له‌  لایه‌ن یه‌كێتى له‌شجوانى ئاسیاشه‌وه‌ كارتى ئیلیتى پرۆى پیشه‌گه‌رى پیشه‌گه‌رى پێبه‌خشرا .

هه‌ر له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ دوو یاریزانى ترى شارى كه‌ركوك توانیان ئه‌نجامى به‌رز ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن له‌ رێگه‌ى ئوسامه‌ سه‌فا جه‌بار كه‌  پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ هه‌ردوو جۆری (كلاسیك و فیزیك ) و  محه‌مه‌د سه‌مه‌دیش له‌ ركابه‌رییه‌كان پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا .

به‌شى وه‌رزش- PUKmedia

ئەمانەش ببینە

یارى قەڵادزێ و بازیان و راگیرا
کوردستان10:33 AM - 2022-01-17

به‌ دوانزه‌ تیپ نۆ گۆڵیان كرد
کوردستان04:22 PM - 2022-01-16

زۆرترین خوێنراو