مێسى حه‌وته‌مین بالۆن دۆرى برده‌وه‌

ئینگلتەرا 09:22 AM - 2021-11-30


رێوڕەسمی خەڵاتەکانی گۆڤاری فرانس فتبۆڵ بۆ ساڵی 2021 بەڕێوەچوو و لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە باڵۆن دۆری بۆ باشترین یاریزانى جیهان  بردەوە.
 
رێورەسمەکە لە  پاریس بەڕێوەچوو، لیۆنێل مێسی  ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بۆ جاری حەوتەم وەک یەکەم یاریزان لە مێژوودا خەڵاتی باڵۆن دۆری بۆ باشترین یاریزانی جیهان بردەوەبەرامبەر رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشن سەرکەوت.

خەڵاتەکانی  فرانس فتبۆل بەم شێوەیەبوو.

1- مێسی خەڵاتی بالۆندۆری بردەوە ،کە بۆ حەوتەمین جار لە مێژووی بە دەستی دەهێنێت
2-ئەلێکسیاپۆتێیاس خەڵاتی بالۆندۆری برد لە ئاستی خانمان
3-باشترین یاریزانی لاو پێدری ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە
4- لیڤاندۆڤسکی بەباشترین هێرشبەر دیاریکرا کەتوانی 64گۆڵ لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات 
5- دۆنا رۆما ئیتالی بەباشترین گۆڵپارێز دیاریکرا
6- یانەی چێلسی بەباشترین یانەی ساڵ دیاریکرا.

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو