به‌رێوه‌به‌رێتى وه‌رزشى سلێمانى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌دۆزێته‌وه‌

کوردستان 09:12 AM - 2021-11-30


له‌ هه‌نگاوێكى پر بایه‌خ و به‌ مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ ده‌رچووانى به‌شه‌كانى وه‌رزش له‌ زانكۆو په‌یمانگاكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ، به‌رێوه‌به‌رێتى وه‌رزشى سلێمانى پرۆژه‌ى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان راده‌گه‌یه‌نێت .

كاروان زیره‌ك نورى ، به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، هەنگاوێکی نوێ بۆ خزمەتی وەرزشکاران راده‌گه‌یه‌نین بۆ  دەرچوانی بەشی وەرزش لەپەیمانگاو زانکۆکان دەکات (کوڕان و کچانی)سلێمانی کەهەلی کارو دامەزراندنیان بۆ نەڕەخساوە، (سی ڤی) خۆیانمان بۆ بنێرن تالەبەردەستماندا بێت بۆ دۆزینەوەی هەلی کارو بەشداری پێکردنیان لەچالاکییە وەرزشییەکاندا تاڕۆڵیان پێ بدرێت وەك هاریکارو سەرپەرشتیار کاربکەن و لەبەرامبەریشدا سودمەندبن.

به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشى سلێمانى وتیشى له‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌رچووان ده‌توانن سیڤیه‌كانیان  بگه‌یه‌ننه‌ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی له‌ گه‌ڕه‌كى  قڕگە نزیکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و پێشتریش په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژماره‌ مۆبایل: ٠۷۷۲۹۹٦۸۷۹۳

 تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو