كوردێك له‌ خولى قه‌ته‌ر ده‌بێته‌ راهێنه‌ر

کوردستان 12:33 PM - 2021-11-29


سه‌لام شاكرى یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عيراق له‌ خولى قه‌ته‌ر پۆستى راهێنه‌رى یانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت .

سه‌لام شاكر ، كه‌ به‌ بنه‌چه‌ كوردى فه‌یلیه‌ ، به‌ ره‌سمى ماوه‌یه‌كه‌ پۆستى راهێنه‌رى تیپى زڵ ( ردیف)ـى یانه‌ى خورى قه‌ته‌رى وه‌رگرتووه‌و له‌ ئێستادا سه‌رپه‌رشتى مه‌شقه‌كانى ئه‌و تیپه‌ ده‌كات له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر .

سه‌لام شاكرعه‌لى داد ، ساڵى 1986 له‌دایكبووه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عيراق بووه‌و خاوه‌نى چه‌ندین یارى نێوده‌وڵه‌تیه‌ ، پێشتریش یاریزانى چه‌ندین یانه‌ بووه‌ له‌ خولى عێراق و قه‌ته‌رو سعودیه‌و ئیمارات و ماوه‌ى دوو وه‌رزیش له‌ ژیانى یاریكردنى یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر بووه‌ 


تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو