ئەمڕۆ پێشمەرگە دووەم یاریی خۆی دەكات

کوردستان 11:38 AM - 2021-11-29


لەدوێنێ یەكشەممە 28/11 – ەوە یارییەكانی گروپی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق-وەرزی 2021-2022 لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەستپێكردووەو یەكەم جەولەی یارییەكان كراون.

ئەمڕۆش دووشەممە دووەم جەولەی یارییەكان بەڕێوە دەچن و ئەم سێ یارییە لەم جەولەیەدا دەكرێن:

*گازی باشوور × دوكان – سەعات 12 ی نیوەڕۆ.
*بەستاملی × حەبانییە – سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆ.
*بەلەد × پ.سلێمانی – سەعات 4 ی عەسر.

یارییەكانی ئەم گروپە رۆژانە بەڕێوەدەچن و تا رۆژی شەممەی ئایندە 4/12 بەردەوام دەبن، جگە لەو شەش یانەیەی یارییەكانی ئەمڕۆ دەكەن، یانەی حەوتەمیش كەبەشدارە بریتییە لە یانەی جەیش لە بەغدا.

شایانی باسە لە گروپی یەكەمیشدا هەشت یانە بەشدارن و بریتین لە یانەكانی (قەرەقوش، هەولێر، سەناعە، حەدیسە، مەسافی باكوور، شورتە، بەحری، مەدینەت ئەلشوهەدا) و یارییەكانی ئەم گروپەش لە رۆژی شەممەوە لەبەغدا دەستیانپێكردووەو تا رۆژی شەممەی ئایندە 4/12 بەردەوام دەبن.

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو