باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میواندارى بستاملى ده‌كات

کوردستان 09:05 PM - 2021-11-27


ئه‌مرۆ  شەممە ٢٠٢١/١١/٢٧ خولی نایابی تۆپی بالە ـی عیراق بۆ وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢١ دەستیپێكرد.

یانەی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش کەوتووەتە گرووپی یه‌كه‌م  لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی (بسته‌ملى، جه‌یش، دوكان، گازى جنوب،به‌له‌د ،  حه‌بانیه‌) یاری دەکات، سەرجەم یارییەکانیش لە هۆڵی یانەی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سبەی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات .

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌ خاوه‌نى چه‌ندین نازناوى كوردستان و عێراقه‌و ئه‌مساڵیش ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كى به‌هێزى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بێت و به‌ حه‌وت یاریزانى وه‌رزى رابردوو هه‌روه‌ها حه‌وت یاریزانى نوێ ده‌چێته‌ ركابه‌رییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ .

بریاره‌ له‌ یه‌كه‌م یارى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر ١٢ـى نیوه‌رۆ به‌رامبه‌ر بستاملى تازه‌ میوان بوه‌ستێته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو