زەڕایەن كرایه‌وه‌ خاوەنی یانەکەی خۆی

کوردستان 12:05 PM - 2021-11-23



به‌ بڕیارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش ، یانه‌ى وه‌رزشى زه‌رایه‌ن  مافى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ .

به‌ پێى نووسراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و كارگێرى بۆ یانه‌كه‌ دروستكراوه‌و ده‌توانن ده‌ست به‌ چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ .

ساڵى 2011 به‌ بریارێك  هه‌ردوو یانه‌ى شاره‌زوورو زه‌رایه‌ن تێكه‌ڵ كران و ناوى یانه‌كه‌ش كرایه‌ شه‌هیدان.

گه‌ڕانه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌و یانه‌یه‌ به‌هۆى فشارى زۆرى ده‌سته‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى نارازى یانه‌ى زه‌رایه‌ن بوو له‌ ساڵانى رابردوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى یانه‌كه‌یان.

هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو