نه‌ورۆز به‌ خالێكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانى

کوردستان 04:07 PM - 2021-11-20


له‌ گه‌ڕى ده‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عيراق، نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى یه‌كسان بوو .

نه‌ورۆز ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ شارى به‌غداد له‌سه‌ر یاریگه‌ى ساحر ئه‌حمه‌د رازى بووه‌ میوانى كه‌رخ و یارییه‌كه‌ش به‌ گۆلێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .

گۆڵه‌كه‌ى نه‌ورۆز له‌ گێمى یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ى هاورێ ئه‌نوه‌ره‌وه‌ تۆماركراو  گۆڵى یه‌كسانیش به‌ لێدانى سزا پیش كۆتایهاتنى ئه‌و گێمه‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌بدول كه‌ریمه‌وه‌ نووسرایه‌وه‌ .

نه‌ورۆز به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 9 خاڵ له‌ خانه‌ى سیانزه‌یه‌مه‌و یارى داهاتووشى له‌ سلێمانى به‌رامبه‌ر مینا ده‌بێت .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو