سلێمانی لە کەربەلا یەکسان بوو

کوردستان 04:04 PM - 2021-11-20

 

تیمی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی یارییەکەی لە شاری کەربەلا بەیەکسان بوون کۆتایی پێهێنا.

لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عيراق، یانەی سلێمانی بووە میوانی یانەی کەربەلا.

یارییەکە کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هاتوو تێیدا یانەی سلێمانی لە دوا ساتی یارییەکەدا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوەو هەردوولا بە ۲٤ گۆڵ یەکسان بوون.

یانەی سلێمانی خاوەنی ۳ سەرکەوتن و شکستێک و یەکسان بوونێکە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو