پاڵه‌وانێتى لاوانى رۆژئاواى ئاسیا له‌ به‌سره‌و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 11:04 AM - 2021-11-20


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌ به‌سره‌ یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا بۆ لاوان له‌ تۆپى پێ ده‌ستپێده‌كات و له‌ یه‌كه‌م یاریش  هه‌ڵبژارده‌ى عیراق به‌رامبه‌ر كوه‌یت ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

عێراق كه‌ عیماد محمه‌دى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى راهێنه‌رێـتى ٢٣ یاریزانى بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌و له‌ پێكهاته‌كه‌شى چوار یاریزانى كورد هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لى شاخه‌وان و عه‌بدولقادر ئه‌یوبى یاریزانى هه‌ولێرو هه‌ریه‌كه‌ له‌ بڵند ئازادو ئلاى فازلن كه‌ ئه‌م دووانه‌ یاریزانى پیشه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن .

بریاره‌ یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا له‌ شاره‌كانى هه‌ولێرو به‌سره‌ تاوه‌كو كۆتایى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

سلێمانی لە کەربەلا یەکسان بوو
کوردستان04:04 PM - 2021-11-20

زۆرترین خوێنراو