خانه‌قین دوو سه‌رۆك به‌شى ژنى ده‌ستنیشانكرد

کوردستان 12:57 PM - 2021-11-18


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووى زانكۆى گه‌رمیان ، دوو ژن به‌ سه‌رۆكى به‌شى یه‌كێك له‌ كۆلیجه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و له‌ پۆسته‌كانیان ده‌ستبه‌كار ده‌بن .


به‌ پێى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان و له‌ ژێر راسپارده‌ى راگره‌ كۆلیجى وه‌رزش ،   دکتۆرە (رشــا رائـــد حامـد )  وه‌ك سه‌رۆكى به‌شى به‌یانیانى کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکانی خانەقین ده‌ستبه‌كاربووه‌ .


هاوكات بریاردراوه‌ به‌ دانانى  دکتۆرە منی زیدان بگی  وه‌ك سه‌رۆكى به‌شى به‌یانیانى کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکانی خانەقین.

کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکانی خانەقین سه‌ر به‌ زانكۆى گه‌رمیانه‌و له‌ ساڵى 2009 دامه‌زراوه‌ .

 تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

سلێمانی لە کەربەلا یەکسان بوو
کوردستان04:04 PM - 2021-11-20

زۆرترین خوێنراو