ئه‌مرۆ كلاسیكۆى راپه‌رین به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان 10:15 AM - 2021-11-16


🔹 لە گەڕی سێیەم خولی پلە یەکەکانی کوردستان یانەی ڕانیە لە ناو یاریگاو هاندەرانیدا میوانداری یانەی قەڵادزێ دەکات.

🔹 یارییەکە بەیاری کلاسیکۆ ئەژمار دەکرێ بەو پێیەی دوو تیپی بەهێزی دەڤەرەکەن.

🔹 یانەی ڕانیەی یەکەم یاری لە خولەکە لەناو یاریگا و هاندەرانیدا ئەنجام دەدات و دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە مسۆگەر بکات.

🔹 یانەی قەڵادزێش چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە و دەیەوێ بەسێ بردنەوەی لەسەریەک باڵادەستی خۆی بسەلمێنێت و کۆی خاڵەکانی بکاتە ٩ خاڵ.

🔹 سەرباری ئەوەی یارییەکە بەکلاسیکۆی ڕاپەین دادەنرێت، بەڵام هاندەرانی هەردوو یانەی دەیانەوی کلاسیکۆیەکی تر بەنیشاندانی جوانترین پەروەردەی وەرزشی و قیوڵکردنی ئەنجامی یاریی و پەیامی ئاشتی نیشان بدەن.

🔹 لە یارییەکی تری گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان یانەی چوارقوڕنە میوانداری یانەی کۆیە دەکات.

🔹 یانەی چوارقوڕنە خاوەنی یەک خاڵە و دەیەوێ بەهەر نرخێک بێ لە ناو یاریگا و هاندەرانی خۆی سێ خاڵی یارییەکە مسۆگەر بکات و قەرەبووی یەکەم دۆڕانی لە ناو یاریگای خۆی بکاتەوە.

🔹 یانەی کۆیەی خاوەن یەک خاڵیش جەنگ بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بەرپا بکات و نایەوێت بەئاسانی لەو یارییە خۆی بەدەستەوە بدات.

🔹یارییەکانی تری گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان
🔹 بازیان - هەڵەبجەی شەهید
🔹 خانەقین - ڕزگاری 
🔹بابان - سلێمانی


بێستون ئیبراهیم له‌ رانیه‌وه‌ ئاماده‌یكردووه‌

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو