چۆن خۆمان بپارێزین لە زیادبوونی ئازاری ماسولکەو جومگە، لەکاتی سەرما و زستاندا ؟

کوردستان 09:33 AM - 2021-11-16


١- پێویستە جلوبەرگی زیاتر لەبەربکەیت و خۆت گەرم داپۆشیت بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە ئازاریان تیادایە ، بۆ نموونە : ئەگەر سەرئێشەت لەگەڵ بوو باشترە لەوەرزی زستاندا کڵاو یان لەچک بەکار بێنیت ، وەئەو جومگانەی ئازاریان تیادایە بە باندج بیبەستە . 

٢- لەکاتی سەرما و بەفری زۆردا ، کاتێکی زۆر لە دەرەوە مەمێنەرەوە ، ھەوڵ دە لە ڕۆژی ساردا زیاتر لەژوورەوە کاتەکانت بەسەر بەریت ئەگەر گونجاو بوو . 

٣- بەیانیان پێش ھەستان لە جێگاکەت بە ٢ کاژێر ، ژوورەکەت زیاتر گەرمکە . وەھەروەھا پێش چوونە ناو ئۆتۆمبێلەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەت گەرمبکە بە نیو کاژێر ، بۆ ئەوەی ئازار لە سەرەتایی ڕۆژەکەوە دەست پێنەکات. 

٤- ھەوڵ دە ھەمیشە لەجووڵەدا بیت ، لەناو جێگاکەدا مەمێنەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ، بۆئەوەی جومگەکانت ڕەق و سست نەبن . ھەروەھا وەرزشیش بە ڕێکی و ڕۆژانە کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر چەورکردنی جومگەکان بە شلەی نێوان جومگەکان و کەمکردنەوەی ئازار . 

٥- ئەو خۆراکانە بخۆ کە دژە ھەوکردن و دژە ئازاریان تیادایە وەکو : زەنجەفیل ، بیبەری توونی سوور ، زەردەچەوە ، نەعنا ، زەیتی زەیتون ، برۆکۆلی ، سیر ، پیاز ، شیلک ، بێرییەکان (گۆڵدن بێری ، بلو بێری ، گێلاس ، توتڕک )شیرەمەنیەکان کە ڕێژەی ڤیتامین دی و کالسێومیان زۆرە ، ھەروەھا چەرەزات کە ڕێژەی ئۆمێگا سێیان زۆرە . 

٦- دوورکەوەرەوە لەخواردنی فاست فود و موعەلەب کە ماددەی حافزەی تیادایە و نایترایتی تیادایە بەڕێژەیەکی زۆر . 

٧- خۆت دووربگرە لەووشکبوونەوە ، ئەویش بە خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو لەڕۆژەکەدا ، بەلایەنی کەمەوە دەبێت لەڕۆژێکدا ١٢ پەرداخ ئاو بخۆیت . وشکبوونەوە کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر دروستبوونی ئازار . 

٨- دوورکەوەرە لەخواردنەوەی چا ، یاخود قاوە بەڕێژەیەکی زۆر ، لەڕۆژێکدا تەنیا ٣کوپ قاوە و ٥ پێاڵە چا دەتوانیت بخۆیت لەبەر ئەو کافایینەی کەلەناویدا ھەیە و بەڕێژەیەکی زۆر ئازار دروست دەکات ، باشترە بیکەیت بەو خواردنەوە گەرمانەی دژە ھەوکردنیان تیادایە وەکو چای سەوز ، چای گوڵە بەیبوون ، چای دارچینی . 

٩- دەتوانیت لەکاتی بوونی ئازار ڤیتامین دی و کالسێۆم بە شێوەی حەب و سەپلیمێنت بەکاربێنیت ، چونکە لەوەرزی زستاندا خۆر کەمە و ئاساییە مرۆڤ تووشی کەمی ڤیتامین دی ببێت . 

١٠- ئاگاداری کێشت بە و مەھێڵە بە ھیچ شێوەیەک کێشت زیاد بکات . 

لەکاتی دروستبوونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەم باشە ؟؟ 
١- پێویستە پێش ھەموو شتێک خۆت گەرمبکەیتەوە ، دەتوانیت حەمامێکی گەرم بکەیت یاخود شاوەرێکی گەرم ، یان ئەگەر ساونا بەردەست بێت . ھەر نەبوو دەتوانیت پاکی گەرم یان جەوەنەی گەرم بەکاربێنیت . 

٢- دەتوانیت مەساج بکەیت بۆ شوێنی ئازارەکە ، بە شێوەیەکی بازنەی . 

٣- دەتوانیت ئەو کرێمانە بەکاربێنیت کە گەرمکەرەوەن ، بۆ نموونە کرێمی بیبەری توونی سوور ، کە ماددەی کاپسەسینی تیادایە ، یاخود زەیتی زەنجەفیل ، جێلی گوڵە ئەرنێکا ، ئەمانە ھەمووی ئازار کەمدەکەنەوە . 

٤- دەتوانیت دەرمانی ئازارشکێن و ماسولکە خاوکەرەوە بەکاربێنیت . 

٥- لەکاتی ئازاری زۆردا ، کە بەئازار شکێن کۆنتڕۆڵ نابێت ، دەتوانیت دەرزی ئاژەنین و ئامێری شۆک وەیڤ یان تێنس بەکاربھێنرێت بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار لەلەشدا . 

.د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو