تیروپشكى خولى پله‌دووه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان 03:57 PM - 2021-11-15


یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم یانە پلەدووەكان و تازەپێگەیشتووانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری دەكاتەوە كە رۆِژی (16-11-2021) لەبارەگای یەكێتیەكە ئامادەبن بۆ ڕاكێشانی تیروپشكی هەردوو خولەكە بەپێی ڕێنماییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتییه‌كه‌ ، هەریانەیەك ئامادە نەبێت مافی بەشداریكردنی نابێت لەخولەكانی كوردستان.

بریاره‌ تیروپشكه‌كه‌ سه‌عات  (2) بۆ  خولی پلەدووەكان ڕابكێشرێت ، سه‌عات (3)یش تیروپشكی خولی تازەپێگەیشتووان بۆ ته‌مه‌نى  (2005) بەرەو سەرەوە ڕادەكێشرێت
به‌ پێى رێنمایه‌كانیش هاتووه‌ هەریانەیەک نوسراوی فەڕمی یانەکەی پێ نەبێت مافی بەشداریکردنی لەخولەکان نابێت.

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو