نه‌ورۆز له‌ كه‌ربه‌لا میوانى زه‌ورایه‌

کوردستان 03:32 PM - 2021-11-15


تیپى تۆپى پێى یانه‌ی نه‌ورۆز به‌شدار له‌ خولى نایابى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر زه‌ورا له‌ خولى یانه‌ نایابه‌كا گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا .

شه‌وى رابردوو پاش گه‌یشتنى یانه‌ كوردیه‌كه‌ بۆ شارى كه‌ربه‌لا  یه‌كه‌م مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌نجام دا بۆ یاریه‌كه‌ی سبه‌ى سێشه‌ممه‌  به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا له‌سه‌ر یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ربه‌لا له‌ گه‌ڕى نۆیه‌م له‌ خولی نایابی عێراق كه‌ بریاره‌ فیكه‌ى ده‌ستپێكى له‌ سه‌عات ٢:٣٠ـى نیوه‌رۆ بێت .

پێش ئه‌م یارییه‌ نه‌ورۆز خاوه‌نى ٨ خاڵه‌ له‌ خانه‌ى سیانزه‌یه‌مى ریزبه‌ندییه‌و زه‌وراش به‌ ١٨ خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مه‌و بۆ یارییه‌كه‌ش یانه‌ى میوان بێبه‌شه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌شداره‌كانى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق و نه‌ورۆزیش به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ گه‌شتى كردووه‌ .


به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو