راهێنه‌رى یانه‌ى بازیان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

کوردستان 02:34 PM - 2021-11-11


به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ، سیروان جه‌بار راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى بازیان ده‌ستى له‌ پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه‌ .

سیروان جه‌بار ته‌نیا دوو گه‌ڕ راهێنه‌رى یانه‌ى بازیان بوو پاش دوو شكستى له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر قه‌ڵادزێ و خانه‌قین، سیروان جه‌بار وازهێنانى بڵاوكرده‌وه‌ .

سیروان جه‌بار له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ پێى ووتووه‌ یاریزانانه‌كانى یانه‌كه‌ى خه‌مساردن به‌هۆى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌وه‌ كه‌ رۆیشتووه‌ .

به‌ پێى زانیارییه‌كان بریاره‌ جارێكى تر دارا محه‌مه‌د پۆستى راهێنه‌رى یانه‌ى بازیان وه‌ربگرێته‌وه‌ .

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو