سلێمانى راكردنێكى كراوه‌ له‌ ئامێز ده‌گرێت

کوردستان 12:24 PM - 2021-11-11


به‌ دروشمى راكردنى پیره‌مێردو مه‌وله‌وى و سالم ، شارى سلێمانى راكردنێكى ماوه‌ درێژى كراوه‌ له‌ ئامێز ده‌گرێت .

كاروان زیره‌ك نورى ، به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ؛ ئاماده‌كارى ته‌واوكراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى راكردنێكى كراوه‌ كه‌ له‌ شه‌قامى پیره‌مێردى شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌ شه‌قامى مه‌وله‌ى راكه‌ران گوزه‌ر ده‌كه‌ن و له‌ شه‌قامى سالمیش كۆتایى به‌ راكردنه‌كه‌ دێت .


به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى سلێمانى  وتیشى ده‌ستپێكى راكردنه‌كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات  ١٠ـى به‌یانى له‌ شه‌قامى پیره‌مێرد ده‌بێت به‌شداربوون بۆ ته‌واوى چین و توێژه‌كانه‌و سه‌ركه‌وتووانیش خه‌ڵات ده‌كرێن كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ ته‌واوى خه‌ڵاته‌كان له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنى یه‌كى سلێمانیه‌وه‌ دابین كراوه‌ .


تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو