گەنجێک پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

کوردستان 12:30 PM - 2021-11-10


گەنجێکی ناحیەی وارماوەی سەربەقەزای شارەزوور توانی پلەی یەکەمی یاری کیک بۆکسین لەناو قەفەسی داخراو بەدەست بهنێت 

یەحیا سدیق یاریزان بەPUKmedia ی  ڕاگەیاند: زۆر دڵخۆشم بۆ بەدەست هینانی پلەی یەکەم لەم پاڵەوانیتیە، کە لەناو قەفەسی داخراو بوو یاریییەکە.

 ئاماژەی بەوەشکرد : ماوەی 5 ساڵە یاری دەکەم لە چەند هونەرێکدا، ئامانج زیاتر گەورە بوونە وەک ئەستێرەیەک لەداهاتوو.

ئەوەشی خستەڕوو : یەکەم یاریمە لە پالەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەس و پلەی یەکە م بەدەست بهنێم.

 زیاتر وتیشی: دوو پاڵە وانێتیم کردوە ئەمەی کۆتایم ئەستێرەی وەزنی ٧٠ کگم لە شەڕکەرانی ناو قەفەس بوو، لە سەر ئەرکی خۆم هەستاوم بە ئەنجام دانی ئەم پالەوانێتیە،  هیچ حیزب و لایەنێک پاڵپشت و هاوکارم نەبووە .

یەحیا وتیشی:  خەڵاتەکانم بریتی بووە لە مەدالیا و بڕوانامە کە بەدەستم هێناون.

محەمەد عەبدولرەحمان/ PUKmedia /شارەزوور

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو