هێمن فه‌ره‌ج و دڵشاد مه‌عروف و دلێر بوونه‌ باشترینه‌كانى مانگ

کوردستان 12:45 PM - 2021-11-07


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، باشترینه‌كانى مانگى رابردووى خولى نایابى كوردستانى ده‌ستنیشانكرد .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ، هێمن فەرەجى یاریزانى نه‌ورۆز بووه‌ باشترینى مانگ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 20 ده‌نگ له‌ كۆى 50 ده‌نگى راهێنه‌رو ده‌زگاكانى راگه‌یاندن .


هاوكات دڵشاد مه‌عروفى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێنیش به‌ باشترین راهێنه‌رى مانگ ده‌ستنیشانكراوه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م یانه‌كه‌ى به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بردووه‌.

هه‌رچى دلێر حاته‌مى گۆڵپارێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریشه‌ وه‌ك باشترین گۆڵپارێزى مانگ ده‌ستنیشانكراوه‌

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو