لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان چى رووده‌دات ؟

کوردستان 10:47 AM - 2021-11-07


🔹لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان یانەی ڕانیە بەرامبەر یانەی کۆیە یاری دەکات.

🔹 یارییەکە ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١١/٩ لە یاریگای کۆیە ئەنجام دەدرێت.

🔹 لە یەکەم یاری گەڕی یەکەم یانەی ڕانیە لە یاریگای کۆیە توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سلێمانی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.

🔹 یانەی کۆیە لە یەکەمی یاری گەڕی یەکەم یانەی کۆیە بەرامبەر یانەی هەڵەبجەی شەهید لە یاریگای هەڵەبجە یاری کرد و بەگۆڵێکی بێ وەڵام شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا.

🔹 یانەی قەڵادزێ لە دووەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی هەڵەبجە دەکات.

🔹یانەی قەڵادزێ لە یەکەم یاری لە یاریگای دوکان میوانداری یانەی بازیانی کرد و توانی بوسێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوەو سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.

🔹 یانەی چوارقوڕنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیی و لە یاریگای سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی سلێمانی.

🔹 یانەی چوارقوڕنە لە یەکەم یاری خولەکەدا میوانداری یانەی ڕزگاری کرد و لە ناو ئاپۆرای هاندەران و یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا.

🔹 بێستون ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو