تیپی کاراتی کچانی سەیدسادق هه‌میشه‌ له‌ لوتكه‌دایه‌

کوردستان 10:39 AM - 2021-11-07


تیپی کاراتی کچانی سەیدسادق  یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌ دیاره‌كانى كوردستان و بەشداری چەندین پاڵەوانێتییان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە کردووە، بەڵام  نەبوونی هۆڵی  ڕاهێنانی نیگەرانی کردوون بۆ ئەوەی ڕاهێنانی تێدا ئەنجام بدەن، کچانی گەنجی وەرزشكاریش باس لەنەبوونی خزمەتگوزاری  بۆ PUKmedia ده‌کەن.

سەربەست عەبدولقادر،  ڕاهێنەری یانەی وەرزشی کچان سەیدسادق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ساڵانێكى زۆره‌ ئه‌م تیپه‌ دامه‌زراوه‌ ،  وەک یەکەم گروپی هونەری بەرگری لەسەر دەستی  ئەنوەر مستەفا ، لەنێوان ئەو ساڵانەدا دوو جار یانەکە بۆ ماوەیەکی کەم هەڵدەوەشێنرێتەوە ،  بەڵام لەلایەن ڕاهێنەرانی خەمخۆری وەرزشەوە بونیاد دەنرێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا تەنها کوڕانی سەیدسادق بەشداری یانە وەرزشییەکە بوون، دواتر کچانی گەنج بە ڕێژەیەکی کەم و ناوبەناو بەشداردەبوون کە نەچووەتە ئاستی تیپەوە، بەڵام  لە ٢٠١٦ دا یانەکە لەگەڵ  ڕاهێنەرێکی دیکەی تر بنیادی دەنرێتەوە .

وتیشی،  لەماوەی ئەم ساڵانەدا ڕێژەیەکی زۆری یاریزانانی كچى  گەنج لە تەمەنی ٥ بۆ ٢٠ ساڵ لە قەزای سەیدسادق بەشداریی لە تیپەکەدا ئەکەن، سەرەتا ٧٠ وەرزشوانم هەبووە، بەڵام لە ئێستادا ژمارەکە دابەزیوە بۆ ٣٥ یاریزان، سەرەڕای ئارەزوو و خواستی زۆری بەشداربووان، بەڵام بەهۆی نەبوونی هۆڵ و دابین نەکردنی پێداویستییەکانیانەوە وەرگرتنی یاریزانمان ڕاگرتووە.


ڕۆماس نوێکار  یاریزان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:  تەمەنم  ٧ ساڵە ،   بچوکترین بە ژداربووم ماوەی ٣ ساڵە دێم بۆمەشق . خاوەن  پشتوینێ زەردم، بەشداری چەندین چالاکی و پاڵەوانیەتیم کردووە  لەناوخۆ دەرەوەی کوردستان، پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە لەزۆربەیان ، بەڵام نەبوونی هۆڵی وەرزشی  نیگەرانین لە کەمتەرخەمییەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و لایەنی پەیوەنیدار، هەروەها   ڕۆڵی خێزان و کۆمەڵگە دەکەم لەبەردەم کچان و ژنانی وەرزشوانی ئێمەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: خیزانەکامان پشتمان دەگرن پاڵپشتمان دەبن هەندێکیان ، بەڵام هەندێک لەخێزانەکان  دەڵێن وەرزشی کاراتی بۆ کچ نەکراوە .

ڕۆماس وتیشی : لەلایەن کۆمەڵگاوە توانج و قسەی نەشیاو بە کچانی بەشداربوو لە یانەکە دەوترێت، بەڵام گرنگی پێنادەین چونکە ئامانجێکی گەورەمان هەیە.

ئەو یاریزانە ئەوەشی خستەڕوو : کە گرفتی زۆریان هەیە لە تیپەکەیاندا  له‌وه‌شدا وتى ،  بەشداربووی زۆرمان هەیە، بەڵام هۆڵمان نییە بۆ راهێنان، تەنها هۆڵێکی بچوک و بێ خزمەتگوزاریمان هەیە.

سۆزیار ڕێبوار  یاریزان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند، حەزدەکەم لە کاراتیدا ببم بە مامۆستا و بەشداری پاڵەوانێتی بکەم لەداهاتوو، خەونی  گەورەی من ئەوەیە   لە داهاتوودا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی وڵاتانی دەرەوە بکەم.

بەشی کاراتی کچانی یانەی وەرزشی سەیدسادق لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی ناوخۆی و عێراق و نێودەوڵەتی چەندین دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠١٨ یانەکە پلەی سێیەمی ئاستی عێراق هێناوە، لەسەر ئاستی تاکیش پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە، بەشداری کەمپی مەشق و ڕاهێنانیان لە وڵاتی ئێران کردووە،ساڵی ٢٠١٩ پلەی یەکەمیان لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کراوەی سلێمانیدا بە بەشداری ٦ وڵات و یانەکانی عێراق بەدەستهێناوە، لە کۆتای ساڵیشدا لە پاڵەوانێتی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە، توانییان بگەنە ئاستی کۆتایی.


محەمەد عەبدولرەحمان/PUKmedia شارەزوور

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو