پاڵه‌وانێكى ئۆلۆمپیی میوانى شارى سلێمانیه‌

کوردستان 10:20 AM - 2021-11-07


سه‌باح شه‌ریعه‌تی، یاریزانى زۆرانبازى هه‌ڵبژارده‌ى ئازه‌ربایجان، كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، له‌ ئۆڵیمپیادى ساڵى 2016 ریۆ له‌ به‌رازیل توانى له‌ كێشی 130 كیلۆگرامدا له‌نێو 19 یاریزاندا پله‌ی سێیه‌م و میدالیاى برۆنز ده‌سته‌به‌ربكات میوانى شارى سلێمانیه‌ .

 شه‌ریعه‌تی له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، گه‌شته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌بێت و بریاریشه‌ شارى هه‌ولێر به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ .

سه‌باح شه‌ریعه‌تی، ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌دایكبووى شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌، 10 ساڵ زیاتره‌ یاریزانى زۆرانبازییه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ماڵباتى به‌ره‌و وڵاتى ئازه‌ربایجان گواسته‌وه‌و و وه‌ك یه‌كه‌م یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا پشتى پێده‌به‌سترێت.

  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

ئاشتى ده‌چێته‌ به‌غداد
کوردستان01:45 PM - 2021-12-01

زۆرترین خوێنراو