یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

کوردستان 11:03 AM - 2021-11-02



بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

1- بریاردرا بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەک :
-لیژنەی ناوبژیوانان 
١-گلعت سعداللە
٢-نەوزاد صالح
٣-کانەبی عزیز
٤-صبحی کامل
٥-سۆران احمد 
٦-نچام یاوەر

-لیژنەی سەرپەرشتیاران 
١-کرێکار زرار
٢-جلال سعید
٣-عدنان عبدالرحمن
٤-سلیم نوری 

لیژنەی ڤیدیۆ لە لیژنەی ناوبژیوانان 
١-احمد عبداللە 
٢-عمر عپمان 
٣-رەفیق اسماعیل 
٤-عبداللە عابد

 2- لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری لقی شارەکانی یەکێتی تۆپی پێ بریاردرا بە :
-ئەنجامدانی تیروپشک بۆ خولەکانی پلە دوو + خولی لاوان + خولی تازە پێگەیشتووان لە رۆژی دوو شەممە (15-11-2021) 

-ئەنجامدانی خولی پلە دووەکان لە بەرواری (4-1-2022)
-ئەنجامدانی خولی تازەپێگەیشتووان (قۆناغی پاڵاوتن ) پارێزگاکان لە ماوەی نێوان 1-1-2022 تاکو 1-4-2022 
-ئەنجامدانی خولی لاوان (قۆناغی پاڵاوتن ) پارێزگاکان لە ماوی نیوان 1-2-2022 تاکو 15-4-2022
3-ئاگادارکردنەوەی یانەی نەورۆز بە ئامادەکردنی یاریگا بە باشترین شێوە.
4-ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکان پێویستە یاریگا بە باشترین شێوە ئامادە بکەن. 
5-دەربارەی یاریی نێوان چەمچەماڵ و شێروانە لە گەڕی دووەمی  خولی نایابی کوردستان.
-سەرەرای دەستخۆشی لە کارگێری یانەی چەمچەماڵ پێویستە هاندەرانی کۆنتڕۆل بکەن لە ئەنجامدانی رەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی.
-سزادانی یانەی چەمچەماڵ بە بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار، پێویستە پێش یاریی داهاتوو بڕی سزاکە رادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن.

7-ئەنجامدانی تیروپشکی خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان لە رۆژی سێ شەممە (9-11-2021) لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
8- دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەی جەستەیی (کۆپەر) بۆ ناوبژیوانان لە رۆژی شەممە (13-11-2021).
9-ئەنجامدانی خولی بەهێزکردن بۆ ناوبژیوانانی خولی نایاب لە ڕۆژی شەممە (13-11-2021) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
10-ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی جەستەی ناوبژیوانانی فوتساڵ لە رۆژی شەممە (27-11-2021)

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو