ڤۆدافۆن پارك ئه‌مرۆ یارییه‌كى چامپیۆنزلیگ له‌ ئامێز ده‌گرێت

جیهان 12:09 AM - 2021-10-19


له‌ ناوجه‌رگه‌ى ئه‌سته‌نبوڵى وڵاتى توركیا ، بریاره‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ دیاریكراوى له‌سه‌ر ستادیۆمى ڤۆدافۆن پارك یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى بێشكتاشى توركى و سپۆرتینگ لیسبۆنه‌ى پۆرتوگالى به‌رێوه‌بچێت .

یانه‌ مێژوویه‌كه‌ى ئیستانبوڵ تاوه‌كو ئێسته‌ بردنه‌وه‌ى نییه‌و قه‌ولى به‌ هانده‌رانى ڤاكسین كراوى یانه‌كه‌ى داوه‌ ئه‌مرۆ یه‌كه‌م سێ خاڵى پاڵه‌وانێتییه‌ دوو گوێچكه‌كه‌ بهێنێت.

به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو هانده‌رانى یانه‌ توركیه‌كه‌ ته‌واو كه‌مى كردووه‌ ، ئابوونه‌ى ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر هانده‌ران زیادكراوه‌و كۆرۆناش زه‌ره‌رێكى زۆرى له‌ یانه‌ ره‌ش و سپیه‌كه‌ داوه‌ له‌ توركیا.

 هاوكات بێشكتاش به‌شێكى زۆرى یارییه‌ به‌هێزه‌كانیشى له‌ رابردوو به‌ شێوازێكى كلاسیك ئه‌نجامداو یانه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى سوپه‌ر بۆ یانه‌كه‌ بۆیه‌ بێشكتاشه‌كه‌ى جاران  به‌هێزى وه‌ك رابردوو  نه‌ماوه‌.

ڤۆدافۆن پارك یه‌كێكه‌ له‌ یاریگه‌ عه‌جیبه‌كانى توركیاو عاله‌م  ٤٣ هه‌زار كورسى ده‌گرێت و پێنج ساڵ پێش ئێسته‌ نۆژه‌ن كرایه‌وه‌ .

هه‌رێز جه‌مال - ئیستانبوڵ

ئەمانەش ببینە

ئاشتى ده‌چێته‌ به‌غداد
کوردستان01:45 PM - 2021-12-01

زۆرترین خوێنراو