فرانس فوتبۆڵ پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكرا كرد

جامی یەکێتی ئەوروپا 11:39 AM - 2021-10-11


گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوی 30 یاریزانی تێدایه‌و یه‌كێكیان رۆژی 29/11 ده‌بێته‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی ساڵی 2021.

خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ساڵی رابردوو به‌هۆی دۆخی كۆرۆنا له‌لایه‌ن گۆڤاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه‌ ناوی 30 یاریزانی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

لیۆنێل مێسی خاوه‌ن 6 باڵۆن دۆر دواین یاریزانه‌ كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ بردۆته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ ساڵی 2019 و بۆ ئه‌مساڵیش ناوی له‌ لیسته‌كه‌ دایه‌و به‌پێی زۆرینه‌ش ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ پاڵێوراوی یه‌كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین بووه‌ پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكا.
به‌هێزترین ركابه‌ری لیۆنێل مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی‌ باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ به‌پێی زۆرینه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان جۆرجینیۆی ئیتاڵیه‌ كه‌ له‌ پاڵ بردنه‌وه‌ی‌ یۆرۆی 2020 له‌گه‌ڵ چێڵسی بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگیش.

یه‌كێكی تر له‌ ركابه‌ره‌كه‌ به‌هێزه‌كان رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی باشترین یاریزانی ساڵی رابردووی فیفایه‌ كه‌ به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو كه‌ ساڵی رابردوو خه‌ڵاته‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، چونكه‌ پاڵێوراوی یه‌كه‌م بوو بۆ بردنه‌وه‌ی‌ بالۆن دۆر.
هه‌ر له‌ لیسته‌كه‌ ناوی ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی بروسیا دۆرتمۆند هه‌یه‌ و كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوه‌ن 5 باڵۆن دۆریش یه‌كێكه‌ له‌ پاڵێوراوه‌كان و نگۆلۆ كانتی ئه‌ستێره‌ی چێڵسیش یه‌كێكه‌ له‌ پاڵێوراوه‌ به‌هێزه‌كان.

له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا پشكی شێری به‌ركه‌وتوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانیش یانه‌ی‌ مان سیتی و چێڵسی زۆرترین ناویان له‌ لیسته‌كه‌ هه‌یه‌.

خه‌ڵاته‌كه‌ش رۆژی 29/11 دابه‌ش ده‌كرێت و پێش ئه‌وه‌ی‌ لیستی پاڵێوراوان بۆ 3 یاریزان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.
خه‌ڵاتی لیڤ یاشین
گۆڤاره‌كه‌ ناوی ئه‌و 10 گۆڵپارێزه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی لیڤ یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ ده‌كه‌ن.
فرانس فوتبۆڵ له‌ میانی ئاهه‌نگی باڵۆن دۆر ساڵانه‌ باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاری ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا ناوی 10 گۆلپارێزی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پاڵێوراون بۆ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.
بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌و گۆڤاره‌ ناوی 10 گۆڵپارێزی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات و پاڵێوراوی یه‌كه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا بووه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆ و خۆشی به‌ باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دیاریكرا.

یه‌كێكی تر له‌ پاڵێوراوه‌ به‌هێزه‌كان ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ چێڵسیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ.
ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتینیش یه‌كێكه‌ له‌ پاڵێوراوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.
ئیدیرسۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی یه‌كێكی تره‌ له‌ پاڵێوراوه‌كان و هه‌ر له‌ پریمه‌رلیگ كاسپه‌ر شمایكلی گۆڵپارێزی لیسته‌ر سیتی پاڵێوراون.
له‌ خولی ئیسپانیاش تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ پاڵێوراون له‌ فه‌ره‌نساش له‌ پاڵ دۆنارۆما كیلۆر ناڤاسیش بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ پاڵێوراوه‌.
هه‌ر له‌ لیسته‌كه‌ ناوی مانوێل نۆیه‌ر و سه‌میر هاندانڤۆیچی گۆڵپارێزی ئینته‌ر هاتووه‌.

خه‌ڵاتی كۆپا
فرانس فوتبۆڵ ناوی ئه‌و 10 یاریزانه‌شی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاو له‌ جیهان ده‌كه‌ن.
فرانس فه‌تبۆڵ له‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ ساڵانه‌ له‌ پاڵ دابه‌ش كردنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر خه‌ڵاتی كۆپا دابه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌درێت به‌و یاریزانه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵه‌ و پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ كیلیان مباپی و ماتیاس دی لیخت خه‌ڵاته‌كه‌یان بردۆته‌وه‌.
بۆ ئه‌مساڵ گۆڤاره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ناوی 10 یاریزانی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

یه‌كه‌م ناو له‌ لیسته‌كه‌ بۆكایۆ ساكای یاریزانی ئه‌رسناڵه‌ كه‌ به‌ ئاستی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را ده‌ركه‌وتووه‌.

دووه‌م یاریزانیش جیریمی دۆكۆی ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی‌ رینی فه‌ره‌نسیه‌و سێیه‌م یاریزانیش ماسۆن گرینودی یاریزانی مان یونایتده‌.

له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی پێدری ئه‌ستێره‌ی لاوی بارسێلۆنا هاتوه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی له‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا یاریزانی سه‌ره‌كیه‌و به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیادیش كرد.
ریان گراڤینبێرچی یاریزانی ئه‌یاكسیش یه‌كێكی تره‌ له‌ پاڵێوراوان هاوشێوه‌ی فلۆریان ڤیرتزی ئه‌ستێره‌ی تازه‌ ده‌ركه‌وتوی یانه‌ی‌ بایه‌ر لیڤه‌ركوزن.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا ناوی جیۆڤانی رینای یاریزانی دۆرتمۆند و جه‌مال موسیالای یاریزانی بایرن مونشن و جودی بیلینگهامی یاریزانی دۆرتمۆند هاتووه‌ و دواین یاریزانیش نونو مێندێزی یاریزانی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمانه‌.

له‌ ستادیۆمه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو