نه‌ورۆز میواندارى قوه‌جه‌ویه‌ ده‌كات

کوردستان 10:57 AM - 2021-10-11


یارییه‌كانى خولى نایابى عیراق بۆ تۆپى پێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ كاتێك  ئه‌وه‌ى به‌هۆى یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق له‌ پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى راگیرا .

له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانى گه‌ڕى چواره‌م ، رۆژى هه‌ینى سه‌عات 3:00ـى پاشنیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌كه‌) ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى قوه‌جه‌ویه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو ده‌كات .

نه‌ورۆز كه‌ وه‌رزى یه‌كه‌مێتى له‌ نایابى عیراق، له‌ سێ یارى خاوه‌نى 2 شكست و یه‌كسانبوونێكه‌و خاڵێكى هه‌یه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا جه‌ویه‌ به‌ 9 خاڵ خاوه‌نى سێ بردنه‌وه‌یه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

عیراق یارى هه‌یه‌
عیراق01:51 PM - 2021-10-12

زۆرترین خوێنراو