ئەمڕۆ و ئەمشەو نەیشن لیگ تەواو دەبێت

ئیسپانیا 03:12 PM - 2021-10-10


بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 4 و شەوەکەی سەعات 9.45 ی هەردوو یارییەکەی سێبەر و کۆتایی پاڵەوانێتی دۆستانەی نەیشن لیگ بەڕێوە بچن و کۆتایی بەم پاڵەوانێتییە دێت.

سەعات 4 ی پاش نیوەڕۆ هەردوو دۆڕاوەکەی قۆناغی پێش کۆتایی ئیتاڵیای پاڵەوانی ئەوروپا و بەڵجیکای پێشەنگی هەڵبژاردەکانی جیهان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بە مەبەستی دەستەبەر کردنی پلەی 3 ی نەیشن لیگ پاش ئەوەی هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر بە ئیسپانیا و فەڕەنسا دووچاری دۆڕان هاتن.

سەعات 4 ی عەسر
ئیتاڵیا 🇮🇹 ❌ بەڵجیکا 🇧🇪
لە دووەم یاری دا کە یاری  کۆتایی و جامی نەیشن لیگە هەردوو هەڵبژاردەکانی لافۆربیا ڕۆخای ئیسپانیا و کەڵەشێرەکەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ئیسپانیا لە یارییەکی مەزن و لوتکەدا توانی لە بەهێزترین هەڵبژاردەی ئێستای ئەوروپا و جیهان واتا ئازۆری ئیتاڵیا ببەنەوە و خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی بە پێکهاتەیەکی نوێ و لاوەوە کە لویس ئینریکی توانی نمایشێکی گەورەیان پێ پێشکەش بکات.

لە لایەکی ترەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاش ئەوەی بە 2 گۆڵ لە دواوە بوو توانی ڕیمۆنتادا بە سەر هەڵبژاردەی بەڵجیکا پێشەنگی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان بکات و بردنەوەی لە بەرامبەر تۆمار بکات و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی کە ئەمشەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ماتەدۆرەکەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

یاری کۆتایی نەیشن لیگ 2021
ئیسپانیا 🇪🇸 ❌ فەڕەنسا 🇨🇵 سەعات 9.45 ی شەو 


له‌ په‌یجى رۆژنامه‌نووس دانه‌ر ئه‌سڵانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

عیراق یارى هه‌یه‌
عیراق01:51 PM - 2021-10-12

زۆرترین خوێنراو