وەرزشی سلێمانی لە رابردوو

کوردستان 09:14 AM - 2021-10-07

 

لە ساڵی ١٩٩١ دا ژمارەیەکی کەم یاریگای گەورە و مەلەوانگە هەبووە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی ئەو یاریگایانە (٣٨) یاریگای گەورە و (٤٥) مەلەوانگەن.
لە ساڵی ٢٠٢١ دا، سەرباری بوونی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سلێمانی و پەیمانگەی وەرزشیی حکومیی و ناحکومیی و چەندین ناوبژیوانی ئاستبەرز و یاریزانی ناودار و ئەنجامی وەرزشیی شایستە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، لە تۆپی پێ و گۆڕەپان و مەیدان و و تۆپی سەرمێز و بالە و لەشجوانیی و کیکبۆکس شەترەنج و ...هتددا، ژمارەی ناوەندە وەرزشییەکان بەم شێوەیەیە:
یاریگای بچوک (٤٢).
هۆڵی وەرزشیی داخراو (١٤).
تیپی میللی (٩٠٠).
یانەی وەرزشیی (٣٠).
هۆڵی وەرزش و لەشجوانی (١٢٠).
فێرگەی وەرزشیی (٣٢).
هونەری بەرگریی و کۆنگ فۆ و شاوڵینگ (١٦).
ناوەند و سەنتەر و بنکەی وەرزشیی (١٣).
یانەی وەرزشی خاوەن پێداویستیی تایبەت (١).
یانەی وەرزشی کچان (١).
یانەی وەرزشی فڕینی هەوایی (پاراگلایدەر) (٢).
یانەی وەرزشی ئەسپسواریی (١).
کوڕی بەشداربووی یانەکان (١٢٠٠).
کچی بەشداربووی یانەکان (٢٥٠).
هۆڵی بلیارد (١١٨).

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو