قوباد تاڵەبانی: بەتەڵی سیاسیمان ناوێ پێویستمان بە بەتەڵی وەرزشی هەیە

کوردستان 07:00 AM - 2021-10-06


سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایگەیاند: بەسە بێزار بووین لە بەتەڵە سیاسییەكان و پێویستیمان بە بەتەڵە وەرزشییەكان هەیە بۆ ئەوەی هەم سەری ئێمە و هەم سەری میللەتەكەمان بەرز بكەنەوە.

پشتیوان و هاوكاری وەرزشكار و وەرزشدۆستان دەبین و لەبەرنامەی هاوپەیمانی كوردستاندا گرنگیدان بە وەرزش ڕەنگدەداتەوە.

دوانیوڕۆی  سێشەممە 5-10-2021 قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا لەگەڵ وەرزشكار و وەرزشدۆستان لە كەركوك ڕایگەیاند: پشتیوان و هاوكاری وەرزشكار و وەرزشدۆستانی كەركوك دەبین و دەبێت وەرزش بكەین بە پیشە و لە بواری وەزرشیشدا دەبێت چاكسازی بكرێت. 

قوبادتاڵەبانی وتیشی: ئیتر بەسە، بێزار بووین لە بەتەڵە سیاسییەكان و پێویستمان بە بەتەڵە وەرزشییەكان هەیە و كاتی ئەوەیە كە بەتەڵە وەرزشییەكان بێنە گۆڕەپانەكەوە و پەرە بە توانا وەرزشییەكانی خۆیان بدەن و لەڕێی وەرزشەوە سەری ئێمە و سەری میللەتەكەمان بەرز بكەنەوە و چ خۆشە كە ئەو بەتەڵە وەرزشیانە كەركوكیش بن. 

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان وتیشی وەك برا و دۆستێكی وەرزش هاوكار و پشتیوان دەبن لەهەموو بوارەكانی وەرزش لە هونەرە بەرگرییەكانەوە بگرە هەتا تۆپی پێ و باسكە و بالە و .. هتد. 

لەكۆتایی كۆبوونەوەكە وەك پشتیوانییەك بۆ هاوپەیمانی كوردستان تیپی تایكاندۆی شۆریجە نمایشێكی ناوازەی وەرزشییان پێشكەش كرد. 

PUKmedia تایبەت   

ئەمانەش ببینە

عیراق یارى هه‌یه‌
عیراق01:51 PM - 2021-10-12

زۆرترین خوێنراو