کەمپەکەی شێروانە لە سلێمانیە

کوردستان 09:35 AM - 2021-10-05


لە درێژەی ئامادەکارییەکانی یانەی شێروانە بۆ خولی نایابی کوردستان  بەمەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی دوو ڕۆژی و ئەنجامدانی چەند یەکەیەکی مەشق و ڕاهێنان یانەکە سەردانی شاری سلێمانی کرد .
مەشقەکانی یانەی شێروانە لەژێر سەرپەرشتی ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکە و  لەشاری سلێمانی لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بەیانەی پێشمەرگەی سلێمانی  بەڕێوەدەچن ، بەمەش ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان چڕتر کراونەتەوە.

یانەی شێروانە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا و هەفتەی ڕابردووش بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی یەکەمین جامی سۆپەری کوردستان .

بڕیار وایە ڕۆژی ١٤ - ١٠ یاریەکانی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان بەبەشداری ١٦ یانە دەست پێبکات .

فۆتۆ :ئەیاد بۆکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو