یەكێك لە ئەستێرەكانی پێشووی تۆپی پێ كۆچی دوایكرد

جیهان 02:56 PM - 2021-08-15


پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، گێرد مۆله‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانى پێشووترى تۆپى پێى جیهان و ئه‌ڵمانیا له‌ ته‌مه‌نى 75 ساڵى كۆچى دوایكرد .

مۆله‌ر سێیه‌م گۆڵكارى مێژووى جامى جیهانیه‌و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر نازناوى گۆڵكارى مێژوو بوو به‌ تۆماركردنى 14 گۆڵ له‌ 13 یارى .

شانبه‌شانى  مێسی یەكەم یاریزان بوو لە ساڵێكدا 85 گۆڵ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاش له‌ 62 یارى 68 گۆڵى كردووه‌ ، 

بۆمبه‌ره‌كه‌ى پێشوو خاوه‌نى نازناوێكى جامى جیهانى و یۆرۆیه‌ك و 3 نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه‌ له‌گه‌ڵ بایرن میونشن و بالۆن دۆرێكیشى بردۆته‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو