ئه‌مرۆ له‌ وه‌رزشى كوردستان و جیهان چى روو ده‌دات ؟

وەرزشەکانی تر‌ 12:32 PM - 2021-03-13



ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ كوردستان و جیهان چه‌ندین رووداوى وه‌رزشى پێشبینكراو روو ده‌ده‌ن و یاریگه‌كانى ئه‌وروپاش خوله‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن .

له‌ كوردستان

- كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین بریارى تێدا ده‌درێت .

- پاڵه‌وانێتى دۆستانه‌ى باله‌ى كچان بۆ یادى 16-3 له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو یارى به‌هێز له‌ هۆڵى كۆلیجى وه‌رزش به‌رێوه‌ده‌چێت .

- یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى باله‌ى عێراق له‌ شارى هه‌ولێر درێژه‌ ده‌كێشێت و له‌ یارى لوتكه‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌حرى ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

له‌ جیهان

- ركابه‌رییه‌كانى گه‌رێكى نوێ له‌ خولى ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئیلچى ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

- له‌ میسر  یانه‌ى زه‌مالیك  باتریس كارتیرونى راهێنه‌رى نوێى یانه‌كه‌ ده‌ناسێنێت .

- خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌مرۆ قسه‌ى ده‌بێت و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ داهاتووى یانه‌كه‌ ده‌وروژێنێت .


به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو