رۆناڵدۆ بووه‌ باشترین یاریزانى سه‌ده‌

وەرزشەکانی تر‌ 10:53 AM - 2020-12-28

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆى پۆرتوگالى و یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى سه‌ده‌ى وه‌رگرت .

 

ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دوبه‌ى ، له‌ مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاته‌كانى گلۆب سۆكه‌ر دابه‌شكران و تێیدا رۆناڵدۆ وه‌ك باشترین یاریزانى سه‌ده‌و گواردیۆلاى ئیسپانى و راهێنه‌رى مانچێسته‌ر سیتیش وه‌ك باشترین راهێنه‌رى سه‌ده‌ خه‌ڵاته‌كانیان بردوه‌ .

 

هه‌رچى جیرارد پێكێیه‌ى ئیسپانى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بوو خه‌ڵاتى باشترین به‌رگریكارى سه‌ده‌ى پێ بڕا .

 

بۆ خه‌ڵاتى ساڵیش رۆبیرتۆ لیڤاندۆڤیسكى یاریزانى بایرن میونشن خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ساڵ و هاینزى راهێنه‌رى لیڤاش خه‌ڵاتى باشترین راهێنه‌رى برده‌وه‌.

 

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو