مۆنزا بالۆتێلى ناساند

ئیتاڵیا 02:43 PM - 2020-12-08

 

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانه‌ى مۆنزا، به‌شدار له‌ خولى پله‌ دووى یانه‌كانى ئیتاڵى گواستنه‌وه‌ى ماریۆ بالۆتێلى بۆ ریزه‌كانى ئاشكرا كرد .

 

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌، به‌ ره‌سمى بالۆتێلى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان كردووه‌و تاوه‌كو هاوینى ساڵى ٢٠٢١ به‌رده‌وام ده‌بێت .

 

به‌وه‌ش بالۆتێلى جارێكى تر ده‌چێته‌وه‌ پاڵ یاریكردن له‌گه‌ڵ بواتینگ كه‌ له‌ میلان پێشتر هه‌ردووكیان یاریزانى ئه‌و یانه‌یه‌ بوون .

 

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو