دیارترین 10 روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكای باشور

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 11:42 AM - 2017-12-16

ریاڵ مه‌درید به‌دوای نازناوێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ر زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا، كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا 7 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه‌، 2 ناوخۆیی و 5 نازناوی كیشوه‌ری.

ئێستا یه‌كێك له‌گرنگترین پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌نێوان یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی كیشوه‌ره‌كان، یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌نێوان ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی و گریمۆی به‌رازیلی ده‌بێت، لێره‌دا چه‌ند ژماره‌و داتایه‌ك بزانه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م دووكیشوه‌ره‌ له‌ یاریی كۆتاییدا:

•    تا ئێستا ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌هیچ بۆنه‌یه‌كدا رووبه‌ڕووی یه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه‌.


•    ریاڵ مه‌درید دوو یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی به‌رازیل ئه‌نجامداوه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ڤاسكۆ دی گاماو كۆرینسیانز، له‌یه‌كه‌مدا 2-1 براوه‌بووه‌ له‌یاریی كۆتایی جامی ئینته‌ركۆنتینتال له‌ساڵی 1998، له‌دووه‌م یارییش یه‌كسانبووه‌ به‌ ئه‌نجامی 2-2 له‌جامی جیهانی یانه‌كان له‌ساڵی 2000.


•    گریمۆ له‌هیچ بۆنه‌یه‌كدا رووبه‌ڕووی یانه‌كانی ئیسپانیا نه‌بووه‌ته‌وه‌.


•    تاوه‌كو ئێستا دووجار یانه‌كانی ئیسپانیا له‌یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان رووبه‌ڕووی یانه‌كانی به‌رازیل بوونه‌ته‌وه‌، یانه‌ی ئینته‌رناسیۆنال له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی بردووه‌ته‌وه‌ 1-0 له‌ساڵی 2005، هه‌روه‌ها یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ساڵی 2011 له‌ سانتۆسی بردووه‌ته‌وه‌ 4-0.


•    یانه‌كانی ئیسپانیا زۆرترین نازناویان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 5 نازناو، 3 بۆ به‌رشه‌لۆنه‌و 2 بۆ ریاڵ مه‌درید، یانه‌كانی به‌رازیلیش 4 جار ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌، 2 بۆ كۆرنسیانز، ئینته‌رناسیۆنال و ساوپاولۆ هه‌ریه‌كه‌و نازناوێك.


•    یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زۆرترین نازناوی هه‌یه‌ به‌ 3 جام، یانه‌كانی ریاڵ مه‌دریدو كۆرنسیانز هه‌ریه‌كه‌یان دوو نازناو.


•    یانه‌كانی ئه‌وروپا 9 جار رووبه‌ڕووی یانه‌كانی ئه‌مریكای باشور بوونه‌ته‌وه‌ له‌ یاریی كۆتاییدا، یانه‌ ئه‌وروپیه‌كان 6 جار سه‌ركه‌وتووبوون، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌كانی ئه‌مریكای باشور 3 جار سه‌ركه‌وتووبوون.


•    له‌نێوان یارییه‌كانی ئه‌م دوو كیشوه‌ره‌دا 22 گۆڵ تۆماركراوه‌، تیپه‌ ئه‌وروپیه‌كان 16 گۆڵیان تۆماركردووه‌، تیپه‌كانی ئه‌مریكای باشوریش ته‌نها 6 گۆڵیان كردووه‌.


•    یانه‌كانی ئه‌وروپا زۆرترین نازناویان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ 9 نازناوه‌، كه‌ 5 نازناو بۆ یانه‌ ئیسپانیه‌كانه‌، 2 بۆ یانه‌ ئیتاڵیه‌كان، 1 نازناویش بۆ یانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی، له‌به‌رامبه‌ردا 4 نازناو به‌ یانه‌كانی ئه‌مریكای باشور، كه‌ هه‌موویان یانه‌ی به‌رازیلین.


•    یانه‌كانی به‌رازیل خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه‌ی له‌دوای یه‌كن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ ساڵانی 2000 و 2005 و 2006، دواتریش یانه‌ ئیسپانیه‌كان له‌دوایین سێ پاڵه‌وانێتی، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌توانێت بیكاته‌ بردنه‌وه‌ی چواره‌م له‌دوای یه‌ك.


PUKmedia كێوان ناسح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو