هه‌فته‌ی فیفا ‌

کوپا ئەمریکا 03:45 PM - 2017-11-08

له‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8/11/3017-ه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌كی نوێی فیفا ده‌ستپێده‌كات و هه‌فته‌ی ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی هه‌فته‌ی فیفا‌وه‌ سه‌رجه‌م یاریی خوله‌ ناو خۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاو چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگیش ده‌وه‌ستن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یاریزانانی جیهانی به‌گشتی په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ڵبژارده‌كانیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ یانه‌كانیان داده‌بڕێن.
پاشكۆی پاڵاوتن
گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فیفا یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنه‌.
سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ 9/11/2017 پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی روسیا-2018 پێده‌نێته‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاره‌وه‌.
ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ش دوا یارییه‌كانی پاڵاوتنی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانه‌ كه‌ خۆیان له‌یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كاندا ده‌بیننه‌وه‌و بریتین له‌ 12 یاریی و به‌ته‌واو بوونی ئه‌م یارییانه‌ش دوا شه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ مۆندیال ده‌رده‌كه‌ون و په‌رده‌ش له‌سه‌ر یارییه‌كانی پاڵاوتن داده‌درێته‌وه‌و 32 هڵبژارده‌ به‌شداره‌كه‌ی مۆندیال ته‌واو ده‌كرێن.
سیستمی یارییه‌كان چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ و له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا 8 یاریی و له‌ پاشكۆی پاڵاوتنی كۆنكاكاف و ئاسیاش دوو یاریی و دوویارییه‌كه‌ی تریش له‌ پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوورو ئۆقیانیا ده‌بن.
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان و سه‌عاتی ده‌ستپێكردنیان به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ خشته‌كه‌دا ئاشكرا كراون:
یاریی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ی فیفادا ده‌یان یاریی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش ده‌كرێن گرنگترین ئه‌و یارییانه‌شمان له‌ خشته‌ی دووه‌مدا ئاشكرا كردووه‌.
ڤایرۆسی فیفا
ئه‌و ده‌رده‌ی له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كی فیفادا به‌رۆكی یانه‌ ناودارو به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا و بگره‌ جیهانیش ده‌گرێت ئه‌و پێكانانه‌یه‌ كه‌ توشی یاریزانان ده‌بن و به‌ڤایرۆسی فیفا ناسراوه‌.
هه‌رهه‌فته‌یه‌كی فیفا كۆمه‌ڵێك یاریزانی جیهانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ خوله‌ گرنگ و به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپادا یاریی ده‌كه‌ن توشی پێكان ده‌بن.
ئێستاش راهێنه‌رانی ئه‌و یانانه‌ دڵیان له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی فیفا كام یاریزانه‌یان ده‌گرێته‌وه‌و كامیان توشی پێكان ده‌بێت و جۆری پێكانه‌كه‌شیان چۆن ده‌بێت.

 

PUKmedia ستادیۆم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو