10 ریكۆرد تێپه‌ڕاندنیان زه‌حمه‌ته‌

یۆرۆ 02:23 PM - 2017-08-02

ئه‌و 10 ریكۆرده‌ی كه‌زه‌حمه‌ته‌ بتوانرێت تێ په‌ڕێنرێن، به‌ باش و خراپه‌كانیش.
*رۆجیریۆ سینی گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی و یانه‌ی ساوپاولۆ، هه‌رچه‌نه‌ رۆڵی گۆڵپارێز پارێزگاریكردنه‌ له‌گۆڵ، به‌ڵام ئه‌م گۆڵچیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڵكار بووه‌، به‌جۆرێك له‌1256 یاریا 131 گۆڵی له‌ڕێگای لێدانی سزاو لێدانی راسته‌وخۆوه‌ تۆماركردووه‌، كه‌ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئاسته‌مه‌ له‌لایه‌ن هیچ گۆڵپارێزێكه‌وه‌ بشكێندرێت.

*هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك پێیانوایه‌ كه‌ پیلێ  گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێیه‌ به‌گشتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماره‌كان بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هێرشبه‌ری چیكی جۆفێف بیكان كه‌خاوه‌نی1468 گۆڵه‌ له‌918 یاریدا، له‌ نێوان ساڵانی 1925 بۆ 1955.

*به‌ده‌ستهێنانی پێنج نازناوی چامپۆنس لیگ له‌سه‌ر یه‌ك، له‌لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بێگوومان شكاندنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش ئاسان نابێت، كه‌له‌نێوان ساڵه‌كانی 1955 _ 1960 به‌ده‌ستیهێناوه‌، بۆ زانیاریش له‌دوایین 25 ساڵی رابردوودا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتووانیوه‌ بۆ دووجاریش له‌سه‌ر یه‌ك چامپۆنس لیگ بباته‌وه‌.

*زۆرترین ئاماده‌بووی ناو یاریگا ساڵی 1970 له‌یاری كۆتای مۆندیالی به‌ڕازیل و یاری به‌ڕازیل و ئۆرۆگوای له‌یاریگای ماراكانا 210 هه‌زار كه‌س ئه‌ماده‌بووی یاریه‌كه‌ بوون.

*ئه‌و یاریه‌ی زۆرترین گۆڵی تیادا تۆماركراوه‌، له‌یاریه‌كی خولی مه‌ده‌غشقه‌ر  له‌نێوان  ئه‌دیماو ئیمریین بووه‌، یاریزانه‌كانی ئیمریین له‌دژی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن 149 گۆڵیان له‌خۆیان تۆماركرد به‌مه‌ش یاریه‌كه‌ 149_0 له‌سوودی ئه‌دیما كۆتایپێهات.

*ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌له‌پریمه‌رلیگ خراپترین ئه‌نجامی هه‌یه‌ له‌مێژوودا، یانه‌ی دێربی كاونتیه‌ كه‌ له‌وه‌رزی2007__2008  توانی بردنه‌وه‌یه‌ك تۆمار بكات له‌ 37 یاریدا، 29 دۆڕان و8 یه‌كسانبوونی هه‌بوو  20گۆڵیان تۆماركردو 89 گۆڵیان لێ تۆماركرا 11خاڵیان كۆكرده‌وه‌.

*ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین یارییان كردووه‌، دیستیڤانۆ ؟ پیلی؟گێرد مۆله‌ر؟
- نه‌خێر وه‌ڵامه‌ راسته‌كه‌ رۆجیریۆ سینیه‌ كه‌ به‌ گۆڵچیه‌ ئه‌فساننه‌ییه‌كه‌ ناسراوه‌ 1295 یاری ره‌سمی كردووه‌.

*ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌ به‌یاریزانی یه‌ك شار نازناوی چامپۆنس لیگی برده‌وه‌ یانه‌ی سێڵتكی سكۆتله‌ندی بوو، له‌ساڵی 1967 یانه‌ی سێڵتك 2_1 له‌یانه‌ی ئینته‌رمیلانی برده‌وه‌ له‌فایناڵی چامپیۆنس لیگ، ئه‌وه‌ی سه‌یربوو 15 یاریزانی سێڵتك له‌یه‌ك شار له‌دایك بووبوون، ئه‌و شوێنه‌ش ته‌نها 20 میل دووربوو له‌یاریگای یانه‌ی سێڵتكه‌وه‌.

*ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین گۆڵی هه‌یه‌ له‌یاریه‌ دۆستانه‌كاندا یاریزانی ئێرانی عه‌لی دائیه‌ كه‌ 103 گۆڵی له‌یاریه‌ دۆستانه‌كاندا تۆمار كردووه‌، له‌دوای ئه‌میشه‌وه‌ رۆبی كینی ئێرله‌ندی دێت به‌  67 گۆڵ.

*له‌سه‌رده‌می ئێستای جامی جیهانیا یاریزانه‌كان ته‌نها توانای تۆماركردنی 6بۆ 7 گۆڵیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ له‌ساڵی1958ی سوید، جاست فۆنینی فه‌ڕه‌نسی كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز مه‌غریبیه‌ توانی 13 گۆڵ تۆمار بكات، كه‌ئه‌مه‌ش زۆرترینه‌ له‌یه‌ك پاڵه‌وانێتیدا.

PUKmedia ئاماده‌كردن/ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو