ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی ئاشكرا ده‌كات

جامی کیشوەرەکان‌ 07:15 PM - 2017-07-03

كریستیانۆ ڕۆناڵد یاریزانی ناوداری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ به‌جێدهێلێت.

ڕۆناڵد وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌واڵ له‌باره‌ی منه‌وه‌ له‌ ناو میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ به‌ڕۆیشتنم له‌ ریزه‌كانی ریاڵ مه‌درید بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌موویان ناڕاست و بێنه‌مایه‌ و به‌نیاز نیم ئه‌و یانه‌یه‌ به‌جێبهێڵێم.

ئه‌و یاریزانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ كردووه‌ و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌م به‌ درۆ خستۆته‌وه‌.

ڕۆناڵد گله‌ییشی له‌ فه‌رمانگه‌ی وه‌رگرتنی باجی ئیسپانیا كرد كه‌ وه‌ك تاوانبارێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ركانیه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی باجی خۆی به‌و فه‌رمانگه‌یه‌ داوه‌ و قه‌زرداری حكومه‌ت نییه‌ و پابه‌ندی یاسا بووه‌.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو