كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى راهينه‌ر و كاپتنى ئوستوراليا

جامی کیشوەرەکان‌ 12:13 AM - 2017-06-22

ۆژی چوارشه‌ممه‌ 21/6 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ راهێنه‌رو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ئه‌نجامدرا له‌ هۆڵی كۆنفرانس له‌ ستادیۆمی كریستۆڤسكی له‌ شاری سانت بوترسبۆرگ.
ئیَمه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌نوسی باوه‌رپیَكراو له‌ كۆنگره‌كه‌ ئاماده‌ بوین، سه‌ره‌تا راهێنه‌ر له‌ وته‌یه‌كی كورتدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ یاری پیَشویان دۆراندووه‌ و ئێمه‌ چاوه‌ڕێی باشترمان ده‌كرد به‌تایبه‌ت له‌ تایمی دووه‌مدا.
پاشان له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوساندا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند بابه‌تێك كرد له‌وانه‌ كه‌ گۆڕانكاری ده‌كات له‌ پیَكهاته‌ی تیمه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌وانه‌یه‌ دوو گۆڕانكاری بكات پاشان ئاماژه‌ی كرد به‌ كامیرۆن كه‌ تیمێكی باشه‌ و له‌یاریان له‌گه‌ڵ چیللی ئاستێكی باشیان پیشانداوه‌، به‌ڵام وتی: ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ كامیرۆن له‌ ئێمه‌ زیاتر هه‌ست به‌ بێتاقه‌تی بكه‌ن.
راهێنه‌ره‌كه‌ی ئوسترالیا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو بیریان لای یارییه‌كه‌ ده‌بێت تا ئاستێكی باش و ئه‌نجامێكی باشیان ده‌ستكه‌وێت وتی: ئێمه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاودێری هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و شێوازی یاریكردنی ده‌كه‌ین ده‌زانین كه‌ ده‌توانن زۆر مه‌ترسیداربن به‌تایبه‌ت له‌ كاتی گۆڕینی یاری له‌ به‌رگری بۆ هێرشبردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ئومێدمان هه‌یه‌ ئاستێكی باشتر له‌ یاری پێشوومان پیَشكه‌ش بكه‌ین.


PUKmedia/ فۆتۆ : زانا قادر- سانت پترسبۆرگ

 

 

 

dfdf.jpg

hsdfhsfh.jpg

zdfbhdfgh.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو