رۆژى یه‌كه‌مى جامى كیشوه‌ره‌كان، ئایا كاره‌سات چاوه‌ریَی مۆندیاله‌ ؟

جامی کیشوەرەکان‌ 03:35 PM - 2017-06-18

زانا قادر / سانت پترسبۆرگ

به‌ گه‌یشتنمان به‌ سانت بترسبۆرگ و به‌شداریكردن له‌یه‌كه‌م یارى جامى كیشوه‌ره‌كان له‌ نیَوان روسیاى ولاَتى میواندار و نیوزیلاندى نویچنه‌رى كیشوه‌رى ئۆقیانوسیا یارییه‌كه‌ وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا به‌ بردنه‌وه‌ى روسه‌كان كۆتایهات به‌ 2 – 0 گۆڵ، هۆكارى چاوه‌روانیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میَژو و هیَز و توانستى روسیا پیَشكه‌وتوتره‌ له‌ تۆپى پیَ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوزیلاند، به‌گشتى یارییه‌كه‌ ده‌كریت خه‌ڵكى تر شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكات، سه‌رنج له‌سه‌ر كۆى گشتى خول و یارییه‌كه‌:

- خوله‌كه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى ئاماده‌كارى زۆر باشى بۆ كراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى روسیاوه‌ به‌تایبه‌ت لایه‌نى ئاسایش و به‌ریوه‌بردن، بیَكیَشه‌ و به‌ ریتمیَكى زۆر باش به‌ریَوه‌چوو له‌ دابینكردنى هۆكاره‌كانى هاتوچۆى خۆرایی و خۆبه‌خش و نمایه‌نده‌ى زۆر بۆ میوانان. 

- به‌به‌راورد به‌ خوله‌كانى پیَشوو راگه‌یاندنكار و میدیاكارى كه‌متر به‌دیده‌كرا به‌تایبه‌ت كه‌ناله‌ ئه‌وروپیه‌ جیهانیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌رونى به‌سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى یاریگاوه‌ دیاربوو.

- كه‌مى ریكلام و ماندویی و تیَكه‌لنه‌بونى روحى و جه‌سته‌یی روسه‌كان له‌گه‌ڵ تۆپى پیَ هۆكاریَكى ساردى خوله‌كه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خوله‌كانى تر كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بیت له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كان و چنه‌كانى كۆمه‌ڵگا.

- كه‌مى گه‌شتیار به‌ رونى له‌م یارییه‌ و له‌م شاره‌دا به‌دیده‌كرا كه‌ له‌ چاو گرنگى خول و یارییه‌كه‌ كه‌یارى یه‌كه‌م و كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌یه‌ كه‌مترین گه‌شتیار به‌دیده‌كریت له‌م شاره‌دا، بینیمان له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ئاهه‌نگى خوله‌كه‌ زۆرینه‌ى كورسیه‌كان به‌تاڵ بوون ئه‌مه‌ش كه‌م روده‌دات له‌ خوله‌كاندا.

- بیَگومان زۆرترین گه‌شتیار كه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن بو بینینى یارى ئه‌وروپیه‌كانن بۆیه‌ ئه‌وروپیه‌كان ئه‌م توندوتیژیه‌ ئه‌منیه‌ و سانسۆركردنه‌ى روسیایان پیَباش نیه‌ ته‌نانه‌ت پیَش ده‌ستپیَكردنى خوله‌كه‌ چه‌ند ده‌زگاكه‌یه‌كى راگه‌یاندنى وه‌رزشى بایكۆتیانكرد به‌هۆى سانسۆره‌كانى سه‌ر راگه‌یاندن.

- زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ خۆبه‌خش بوون وه‌ك ئاهه‌نگ و به‌ریوه‌بردن و كاره‌كانى تر هه‌موى میَردمنداڵ و لاوان بوون، ئایا هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ته‌مه‌نه‌كانى تر ئاماده‌نه‌بون ئه‌و كاره‌ خۆبه‌خشیانه‌ بكه‌ن یان ریَكخه‌ران وایان پیَ باش بووه‌.

- ئاماده‌بونى سه‌رۆكى روسیا و پیشكه‌شكردنى وتار ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ روسیا به‌گرنگى له‌م خوله‌ ده‌روانیت به‌تایبه‌ت وه‌ك تراییه‌ك وایه‌ بۆ مۆندیالى سالى داهاتو كه‌ من پیچموایه‌ ئه‌گه‌ر روسیا و فیفا به‌ كۆمه‌لیَك بریار و ریَنمایی فریاى خۆیان نه‌كه‌وت كاره‌ساتى وه‌رزشى له‌ مۆندیال دروست ده‌بیت.

- به‌گشتى له‌گه‌ل ئه‌م تیَبینیانه‌ خوله‌كه‌ به‌باشى ده‌روات له‌وانه‌یه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو ئه‌م حاله‌تانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ بكریَت و چاوه‌روان ده‌كریت خوله‌كه‌ كۆتاییه‌كى شایسته‌ى هه‌بیَت.

pukmedia

4.jpg

2.jpg

1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو